كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ كوردێكی ئوردنیدا ده‌چێته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه
شاعیر‌و رۆژنامه‌نووس‌و هه‌ڵسوڕاوی بواری مافه‌كانی ژنان، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كی كوردی ناسراوی وڵاتی ئوردن، چووه نێو ژیانی هاوسه‌ری‌و به‌نیازه ئیتر له ئوردن بژی‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه واز له‌پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی دژه‌باوی كوردسات ده‌هێنێت. ئاوێنه: له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ئاوێنه‌دا، به‌دریه عه‌بدولی دایكی كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد "هه‌موو دایكێك حه‌زده‌كات كچه‌كه‌ی بچێته ماڵ‌و مێردی خۆی‌و كه‌ژاڵیش وه‌ك هه‌موو هاوڕێكانی ئه‌و مافه‌ی هه‌یه". ناوبراو وتیشی "پیرۆزبایی له‌كه‌ژاڵی كچم ده‌كه‌م‌و خودا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریدا پیرو خه‌ڕۆیان بكات". دایكی كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، راشیگه‌یاند كه "له‌مه‌ودوا كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (دژه باوی) كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات نابێت‌و ده‌چێته ئوردن". به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاوێنه‌ش، هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌ژاڵ ناوی عه‌بدولوه‌دوده‌و بزنسمانێكی گه‌وره‌ی كوردی ناوداری وڵاتی ئوردنه‌و یه‌كێكه له‌خاوه‌نه‌كانی كروپی كۆمپانیای كوردی‌و بازاڕی مه‌ككه مۆڵ له‌م وڵاته، هه‌روه‌ها هه‌ڵگری ماسته‌ره له‌بواری ئه‌ندازیاریدا. به‌درییه عه‌بدول، وتی "عه‌بدلوه‌دود له‌به‌ر پابه‌ندیی به‌كورده‌وه حه‌زی به‌وه‌كردووه له‌كوردستاندا هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێت".كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د خاوه‌ن چوار دیوانی شیعرییه‌و تا ئێستا شیعره‌كانی بۆ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی‌و فارسی‌و توركی‌و سویدی‌و ئینگلیزی وه‌رگێڕدراوه. جگه له‌شیعریش زیاتر له 16 ساڵه له‌بواری رۆژنامه‌وانیدا له‌كوردستانی نوێ‌و راگه‌یاندنی یه‌كێتی كاریكردووه‌و دوا كاریشی له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردساتدا، پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی دژه‌باو بووه.
بۆ ناساندنی خۆت و کۆمپانیاکه‌ت به جیهان و بۆ زیاتر له 10،000 سه‌ردان بۆ چاته‌که‌ت یان ماڵپه‌ره‌که‌ت هه‌ر ئێستا په‌یوه‌ندی بکه به جه‌بار شێخانی .........ریکلام بکه به هه‌رزان
هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه بۆ جه‌بار شێخانی Copyright © 2000-2008 www.Jebar.info All rights reserved