ماڵپه‌ری جه‌بار شێخانی به‌رپرس نی یه‌ له‌ ناوه‌رۆکی هیچ بابه‌تێک

‌

 

 

 

 

درامای گه‌رده‌لوول له‌ ئاڵتون خۆشه‌ویستره‌

زنجیره‌ درامای ته‌له‌فزیۆنی (گه‌رده‌لول) به‌شی دووه‌م، که‌‌ دوا به‌ دوای کۆتایی دووباره‌ی به‌شی یه‌كه‌می له‌ که‌ناڵی کوردساته‌وه‌ په‌خش ده‌كرێت، دیمه‌نه‌کانی دراماکه‌ تراژیدیا و نه‌هامه‌ته‌یه‌کانی گه‌له‌که‌مان به‌‌ بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كاره‌سات و مه‌رگه‌ساتانه‌یه‌ كه‌ هه‌موو یه‌كێك له‌ تاكی كوردی به‌ ده‌ست رژێمه‌وه‌ چه‌شتبووی.
دیمه‌نه‌كانی ئه‌م درامایه‌ وا تێكه‌ڵاوی ناخی خه‌ڵك بووه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێك له‌ بینه‌رانی بۆ خۆی پێشمه‌رگه‌یه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌ نهێنییه‌كان به‌شداره‌ له‌ چالاكییه‌كانی ناو دراماكه‌، ئه‌و خۆشه‌ویستی و تێكه‌ڵبوونه‌ی لای خه‌ڵك و گه‌رده‌لول دروست بووه‌ وایكرد له‌قه‌زای سۆران دوو پیاو ئه‌و ئاڵتونه‌ی له‌ ده‌ست و ملی ژنه‌كانیاندایه‌ بیفرۆشن بۆ كڕینی سه‌ته‌لایت و بینینی زنجیره‌ی گه‌رده‌لول.
یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه‌ی ئاڵتونی ده‌ستی خێزانه‌كه‌ی فرۆشتووه‌، پێی راگه‌یاندین: من به‌ ره‌زامه‌ندی خێزانه‌كه‌م ئه‌و ئاڵتونه‌م فرۆشتووه‌، له‌ راستیشدا داواكاری خێزانه‌كه‌م بوو، ئه‌ویش بۆ كڕینی سه‌ته‌لایتێك تا له‌ رێگایه‌وه‌ هه‌موو ئه‌ڵقه‌كانی ئه‌و درامایه‌ ببینین، چونكه‌ پێشتر ده‌بوایه‌ بچووینایه‌ ماڵی دراوسێكانمان یان ماڵی خزمان، رووداوه‌كانی ئه‌و درامایه‌ش وا تێكه‌ڵاومان بووه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆمان له‌ نێو دراماكه‌دا بین، بۆیه‌ نه‌بینینی ئه‌ڵقه‌یه‌كی گه‌رده‌لول لامان سه‌خته‌و ناچار ئه‌و بڕیاره‌مان دا.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین بوونی ئه‌م درامایانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی رابردوویه‌كی پڕ له‌ قاره‌مانێتی و داستانی سه‌روه‌ری بۆ لاوانی ئێستامان ده‌گێڕنه‌وه‌ له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ رووی بینه‌ر به‌ لای كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كاندا راده‌كێشن كه‌ له‌ ئێستادا زۆرینه‌ روویان له‌ كه‌ناڵه‌ بیانییه‌كانه‌.

سه‌رچاوه‌: PUKMEDIA

بۆ ناساندنی خۆت و کۆمپانیاکه‌ت به‌ جیهان و بۆ زیاتر له‌ 10،000 سه‌ردان بۆ چاته‌که‌ت یان ماڵپه‌ره‌که‌ت هه‌ر ئێستا په‌یوه‌ندی بکه‌ به‌ جه‌بار شێخانی .........ریکلام بکه‌ به‌ هه‌رزان

هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ جه‌بار شێخانی
Copyright © 2000-2008 www.Jebar.info All rights reserved