| ماڵپه‌ری جه‌بار شێخانی به‌رپرس نی یه له ناوه‌رۆکی هیچ بابه‌تێک | |
|
له کۆڕێکدا شیعر‌و گۆرانی په‌یمانی عه‌شقیان راگه‌یاند
رۆژی 6/4 له ستۆکهۆڵم، رێکخراوه‌کانی گه‌شه‌ی ژنانی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی کوردستان به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له عاشقانی شیعروئاوازو گۆرانی کۆڕێکیان بۆ شاعیری شیعری لیرک ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دو گۆرانیبیێژان تارا ره‌سووڵ و که‌مال محه‌مه‌د سازکرد، کۆڕه‌که بریتی بوو له دوو به‌ش، له به‌شی یه‌که‌مدا ئه‌حمه‌دی شاعیر کۆمه‌ڵێک شیعری خوێنده‌وه‌و هه‌ندێک له شیعره‌کانی بریتی بوون له‌و شیعرانه‌ی که تارا ره‌سووڵ کردوویه‌تی به گۆرانی و تاراش به ده‌نگه به سۆزه‌که‌ی گۆرانییه‌کانی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد، له به‌شی دووه‌می کۆڕه‌که‌دا به هه‌مان شێوه ئه‌حمه‌د کۆمه‌ڵێک شیعری خوێنده‌وه‌و که‌مال محه‌مه‌د- یش به ده‌نگه خۆشه‌که‌ی چه‌ند گۆرانییه‌کی پێشکه‌ش کرد، که بریتی بوون له شیعره‌کانی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دی شاعیر، شاعیر دنیایه‌ک له رۆمانسی ، باخێک له عه‌شق، نیشتمانێک له جوانی پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد. له کۆتایی کۆڕه‌که‌دا زۆربه‌ی ئاماده‌بووان له‌به‌ر ئاست و سه‌لیقه‌و کاریگه‌ریی شیعر‌و گۆرانییه‌کان پیرۆزباییان له شاعیر ئه‌حمه‌دو گۆرانیبێژان تارا و که‌مال کرد‌و وێنه‌ی یادگارییان له‌گه‌ڵ گرتن.
کۆمیته‌ی راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی کوردستان- سوید
هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه
پارێزراوه بۆ جه‌بار شێخانی |