| ماڵپه‌ری جه‌بار شێخانی به‌رپرس نی یه له ناوه‌رۆکی هیچ بابه‌تێک | |
|
خوێن ڕشتنی کچان له لای ئێمه خوێن ڕشتن هێند ئاساییه ئه‌گه‌ر ڕۆژی خوێنی ده‌یان، بگره سه‌دان ئافره‌ت بڕژێ هیچ که‌سێکمان باکی نییه!! خۆ ئه‌گه‌ر دڵۆپه خوێنێ له‌نێوانی هه‌ردوو ڕانی کچێکه‌وه کاتی ئه‌وین، یان به قه‌ده‌ر، بێته خوارێ ئه‌وه‌یان بۆ شانی پیاوان شه‌ره‌ف دۆڕان، بێ ڕێزی و سووکایه تییه!! ئه‌گه‌ر ملی کچۆڵه‌ی جوان له‌سه‌ر ئه‌وه بپه‌ڕێنرێ و خوێنی بڕژێ لای خه‌ڵکی ئابڕوو پاراستن، پیاوه‌تی و ئازایه‌تییه!! بۆیه: هیچ سه‌رسامی ناوێ که تای ته‌رازووی ( ماف ) ی ژن یه‌کیان ئه‌وه‌تا له ئاسمان ئه‌وی دی له سه‌ر له زه‌وییه !!
******************************************************
سه‌رنج
: خاتوو دوعا بووه قوربانی جه‌هاله‌تی پیاوان، بوه قوربانی
له کۆمه‌ڵگایه‌کدا، که ڕیش سپی و پیا ماقوڵ دادوه‌ر و یاسا
دا‌نه‌رن، بوه قوربانی فه‌توایه‌کی دینی.ئه‌م هۆنراوه‌یه،
به‌ر جه‌سته‌ی ساته‌کانی پێش شه‌هید بوونی خاتوو دوعا و
ساته‌کانی گیان ده‌رچوونی به دڕندانه‌ترین شێوه ده‌کات.
وێنه شیعرییه‌که که له زمانی خاتوو دوعاوه نووسراوه ،
باس له چۆنیه‌تی ئه‌وین کردن و ساته‌کانی ڕۆح ده‌رچوونی
ده‌کات، باس له ڕۆحیانه‌تی ئه‌و ده‌کات، که چۆن ئێستا له
هه‌موو ژووانێکدایه، باس له دوا تکای خاتوو دوعا ده‌کات. من
که هۆنراوه‌که‌م له شیوه‌ی وێنه شیعریدا نووسیوه، هێشتا
فلیمه سامناکه‌که‌ی شه‌هید بوونی خاتوو دوعام نه‌بیینوه،
به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌م، که ئه‌و خانمه، به چ زه‌حمه‌تییه‌ک
گیانی پاکی کردۆته قوربانی ئه‌شق. من ته‌نها چه‌ند وێنه‌یه‌کی
فۆتۆ گرافیم بینی، که چۆن ئه‌و خانمه له سه‌ر زه‌وی له
به‌رده‌ستی شه‌مشه‌کوێره‌کانی جه‌هاله‌تدا، که‌وتووه و
چاوه‌ڕوانی دوا به‌رد ده‌کات، تا ڕۆحی پاکی بۆ هه‌تا هه‌تایی،
به‌ره‌و ئه‌ستێره، دوور له ده‌سستی پیاوانی دڵ ڕه‌ق به‌رێت.
وێنه شیعرییه که ، که‌مێک دوور‌و درێژه، به‌ڵام چه‌نده
له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته نامرۆییه بنووسرێت، هێشتا به ئازاری
ته‌نها یه‌ک به‌ردی ده‌ستی ئه‌و جاهیلانه نابێت، که به‌ر
جه‌سته‌ی خاتوو دوعا که‌وتووه. هیوادارم چۆن 11 ی سێپته‌مبه‌ر
مرۆڤایه‌تی ڕاچڵه‌کاند، ئاواش گیان له‌د ه‌ست دانی خاتوو دوعا
له پێناوی ئه‌شقدا، مرۆڤی کورد ڕاچڵه‌کێنێت و ببێته
سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ڕێگرتن له دژی تووند‌و تیژی به‌رامبه‌ری
ڕه‌گه‌زی مێ، ببێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ به ئاشکرا باسکردنی
ئه‌شق، ببێته سه‌ره‌تایه‌ک، بۆ باوکان و دایکان، تاوه‌کو ڕێز
له هه‌ستی کچه‌کانیان بگرن.
ئه‌شقه چیرۆکی دوعا یه‌که‌م جار بوو له‌بن دارێکدا وه‌ستابووم ته‌ماشای ئاسمانم ده‌کرد یه‌که‌م جار بوو له یه‌زدانی گه و‌ره و مه‌زن دوعا و پاڕانه‌وه‌م ده‌کرد هێنده‌م زانی کوڕێکی لاو ، به‌رامبه‌رم نیگای ده‌کرد بێ ویستی من، بێ ویستی ئه‌و نیگاکانمان ده‌ستیان له ملی یه‌کتر کرد ئه‌وه بووه
سه‌رتایه‌ک ، که منی فێری ئه‌وین کرد بۆ یه‌که‌م جار هه‌ر ئه‌و کوڕه موسڵمانه ( خۆشم ده‌وێیت ) ی
به دووگوێم ئاشنا کرد له پاش ئه‌شقێکی چه‌ند مانگی سڵی له‌وه ده‌کرده‌وه که دینمان جیاوازی هه‌یه با‌سی ئه‌وه‌ی بۆ من ده‌کرد ئه‌شق و ئه‌وین
قه‌ده‌ری کۆتایی هه‌یه منیش پێم ووت : ئه‌شق حه‌قی دینی چییه ؟ ئه‌شق و ئه‌وین پاکترین هه‌ستی مرۆڤه یاخی بوونه ، بێ سنووره حه‌قی به سه‌ر
قه‌ده‌ر چییه ! ئه‌و بن داره بووه یه‌که‌مین دیدار و ژووانی هه‌میشه‌ییمان بووه شایه‌تی پاکێتی و ئه‌شقی ڕاست و بێ
گه‌ردمان سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار بوو له جێ ژووان یه‌کمان بینی دیاریه‌کی بۆم هێنابوو مه‌دالیایه‌کی زیوینی (ناوی دوعا) ی تیا
نووسرابوو له‌ماڵه‌وه هێند دڵخۆش بووم به هێمنی سه‌مام ده‌کرد خۆم له باوه‌شی ئه‌ستێره‌دا ده‌بینی و خۆم به خه‌ج و خۆم
به شیرین وه‌سف ده‌کرد به‌ده‌م خه‌یاڵی ئه‌شقه‌وه خه‌وم لێکه‌وت ، دنیا لای من گشت گۆڕاوه له‌خه‌ونمدا و به دزی تریفه‌ی مانگ و په‌پووله‌ی ده‌وری چراوه به دزی سروه و شنه‌ی باوه به‌ره‌و جێ ژووان ڕۆیشتم وه‌کو پیشه‌ی هه‌موو جارێ له بن دارێکدا دانیشتم که خۆشه‌ویته‌که‌شم هات بۆنی ئه‌شق و بۆنی ئه‌وینی لێ ده‌هات تاکو ده‌گه‌یشته لای من له ترساندا و له خۆشی‌دا ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵم خێرا خورپه‌ی
ده‌هات ئه‌و کاته‌شی گه‌یشته‌لام تووند باوه‌شی پێدا کردم نووقمی سۆز و نووقمی خۆشه‌ویستی کردم که ماچی یه‌کترمان ده‌کرد جار نا جارێ له نێوانی گه‌ڵاکانی ئه‌و داره‌وه تریفه‌ی مانگ دزه‌ی ده‌کرد ئه‌و کاتانه نیوه‌ی ده‌م و چاویم ده‌دی ئه‌گه‌ر چی له‌گه‌ڵمدا بوو ئه‌وه‌نده‌ی تر بیرم
ده‌کرد به‌ڵینی دا : مردن نه‌بێت ، هێزێک نییه کارێک بکات بۆ یه‌ک نه‌بین به‌ڵێنی دا : گه‌ر مردیشین له باوه‌شی ئه‌ستێره‌دا به ڕۆح له‌گه‌ڵ
یه‌کتر ده‌بین ئه‌و کاتانه و بۆ یه‌که‌م جار ، ده‌ست و په‌نجه‌ی شانه‌ی زوڵف ی ئه‌گریجه‌م بوو ده‌ست و په‌نجه‌ی میوانی سنگ میوانی شان وملم و
که‌مه‌رم بوو با‌سی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌کردم که به‌وێنه‌ی شێخی سه‌نعان له دینی خۆی بۆ ئه‌وینم وه‌رده‌گه‌ڕێ ! له‌وکاته‌دا له ده‌نگی مه‌لاکه‌ی مزگه‌وت له‌خه‌ونم به‌خه‌به‌رهاتم جریوه جریوی چۆله‌که و قووقه‌ی که‌ڵه‌شێر هاتنه گوێم گوێشم لێ بوو، سه‌گ
ده‌وه‌ڕێ ! له خه‌یاڵی ئه‌شق و ئه‌وینی خۆمدا بووم له خه‌یاڵی ده‌ست له‌ملانێ و ئه‌وین کردنی خۆمدا
بووم بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه کیژۆله‌یه‌کی جوانم بێ بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که ناوه‌که‌شی (
ئه‌وین ) بێ هێنده‌م زانی له ده‌رگای ژووره‌کم درا ده‌نگه ده‌نگ ، غه‌ڵبه غه‌ڵب کرا گڵۆپی ماڵ گشت پێکرا هاتنه سه‌رم له ناو پێخه‌فی گه‌رممدا له‌شم نووقمی پێ له‌قه و تێ هه‌ڵدان کرا ده‌ست وپه‌نجه‌ی دڕندانه له پرچم و له بێخی سه‌رم تووند کرا تا ده‌رگای ژوور ڕایان کێشام تا هیلاک بوون هه‌ر هه‌مویان تێ‌یان
هه‌ڵدام هات و هاوار و نه ڕه نه‌ڕ تف لێکردن ، جنێوی سووک قه‌حبه‌ی بێ فه‌ڕ به ناو چه‌وان، به هه‌ردوو گوێی مندا دران هه‌موو تاوانم ئه‌وه‌بوو خۆشم ویست کوڕی
موسڵمان له ژوورێکی چۆڵ و هۆڵدا تاک و ته‌نها جێیان هێشتم هێنده قژیان ڕاکێشابووم له‌هۆش خۆم چووم ئازاری مه‌رگیان پێ
چێشتم کاتێک که هۆش خۆم هاتمه‌وه شه‌و ماڵئاوایی کردبوو دنیا خۆی ڕۆژی ڕووناک بوو گوێم له ده‌نگ و له هاوار و قیژی قیژی خه‌ڵکی
گه‌ڕه‌ک و کۆڵان بوو هێنده‌م زانی ، به چوار ده‌سته قژ ڕاکێشان و تێهه‌ڵدان ڕایان کێشام بۆ ناو
کۆڵان هه‌رچی پیاوی ئه‌و ناوه بوو ئه‌وه‌ی شه‌رف و ئابڕوو چوون وێردی سه‌ری زمانی بوو ئه‌وه‌ی غه‌رقی دینی باو و باپیران
بوو هه‌ر چی به‌رد و بلۆکی ئه‌و ناوه هه بوو له‌به‌ر ده‌میان ، له ته‌نیشتیان ، له
ده‌ستیان بوو ئه‌و ساکه من تێگه‌یشتم له سه‌ر ئه‌شق و له سه‌ر ئه‌وین هه‌موو به‌رد بارانم ده‌که‌ن ده‌یانه‌وێ به قێزه‌ونترین شێواز ڕۆحی پاک و ڕۆحی پڕ ئه‌شق و ئه‌وینم ڕۆحی بێ گه‌ردم
ده‌ربکه‌ن هاوارم کرد : ئه‌ی پیاوانی جه‌هل و نه‌فام به‌رد بارانی جه‌سته‌م مه‌که‌ن چۆنتان ده‌وی وا ده‌توانن ڕۆحم
ده‌رکه‌ن هاوارم کرد : به‌رد بۆ شه‌یتان ڕه‌جم کردن گوڵ بۆ ئه‌شق و
ئه‌وین کردن هاوارم کرد : من شه‌یتانی دژی خواوه‌ندی ئیسلام نیم بۆ وا به‌رد بارانم ده‌که‌ن له ئه‌شقی خۆم ، له بۆ کوڕێکی موسڵمان په‌شیمان نیم بۆ ڕۆحی پاکم
ده‌رده‌که‌ن هاوارم کرد : ئه‌شق هه‌ستێکی زۆر پاکه هه‌قی هیچ دینێکی نییه ! ئه‌شق ڕاستییه‌کی پاکه بۆیه هیچ سنووری
نییه ! ده‌یان و بگره سه‌دان پیاوی سمێڵ قیتی به‌رد له ده‌ست هاواریان کرد : تۆ یاخی بوویت تۆ سه‌رپێچیت، له دینی ئێمه کردووه تۆ دڵی خواکه‌ی ئیسلام و خوای ئێمه‌شت ڕه‌نجاندووه تۆ بۆ ئه‌شقێکی توڕڕه‌هات له‌فه‌رهه‌نگی ئێمه نییه سه‌رپێچیت ده‌ست
پێکردووه ! زۆر له‌وانه‌ی که منیان به‌رد باران ده‌کرد زۆر له‌وانه‌ی خوێنی پاک و گه‌شی منیان حه‌ڵاڵ ده‌کرد زۆر له‌وانه‌ی له‌ئاپۆڕی ڕۆح ده‌رچوونم باسیان له ئابڕوو شه‌ره‌فی کچان ده‌کرد زۆر له‌وانه‌ی بۆ خێرا ده‌رچوونی ڕۆحم په‌له قاژێی ده‌ست
که‌وتنی به‌ردیان ده‌کرد زۆر له‌وانه ، زۆر له‌وانه خۆیان به دزی یه‌کتری له‌م لا و له‌و لا له گشت سووچ و کۆڵانێکی شاره‌که‌مدا ده‌یان کیژۆڵه‌ی وه‌ک منیان بۆ له‌زه‌ت و زه‌وقی خۆیان، ئه‌تک ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئافره‌تی سۆزانی به فه‌خره‌وه
خۆیان تێری سێکس ده‌کرد که چی ئه‌وڕۆ بۆ ڕۆح کێشانی ڕۆحی من هه‌موو با‌سی شه‌ره‌ف ده‌که‌ن با‌سی ئابڕوو، وا باس له پیاوه‌تی ده‌که‌ن فه‌توای کووشتن ،
به‌رد بارانی من ده‌رده‌که‌ن به ده‌م شه‌ق و به‌ده‌م تێهه‌ڵدانی پیاوان سمێل بابڕ و قین له دڵ ، دڵ پڕ تاوان که‌وتمه سه‌ر زه‌وی
به‌رده‌میان ئه و کاتانه ده‌ستی ڕاستم هێنده گوڕ و تینی تیا‌بوو تاکو بووه کۆڵه‌که‌ی له‌ش ئه‌نیشکم له‌سه‌ر زه‌وی بوو تا ئه‌و کاته ڕووم له ئاسۆ دڵیشم له
لێداندابوو که یه‌که‌م به‌رد یه‌که‌مین دڵۆپه خوێنی سه‌رسنگمی، کرده دیاری بۆ سه‌ر ڕووی خاک ویستم چنگ له زه‌وی گیر که‌م هه‌رچی گڵ و خۆڵی خاکه به چاوان و به ڕووی ڕه‌شی پیاوانی دڵ
به‌به‌ردبووی ده‌م ئه‌و کات زانیم زه‌ویش وه‌ک پیاو دڵی ڕه‌قه ئه‌و کات زانیم، له لای پیاوان کچان کووشتن، له سه‌ر ئه‌شق و له‌سه‌ر ئه‌وین،
ڕه‌وا و حه‌قه ئه‌و کاتانه ده‌بوو خواوه‌ند فه‌رمانی به زه‌وی بایه تاکو منی هه‌ڵ لووشییایه تاکو پیاوانی به‌رد له ده‌ست زه‌وییه‌کی ڕه‌ق و ته‌ق نه‌بێ هیچیان له‌به‌ر ده‌ست نه‌بوایه تاکو ڕقی بۆگه‌نی پیاوه‌تی خۆیان تێدا خاڵی بکردایه که دووه‌م به‌رد به نێو چه‌وانمدا درا هه‌ردوو چاوم پڕ له خوێن بوون که ده‌م ڕوانییه ڕووی زه‌وی ڕه ق و ووشک لای من هه‌مووی
په‌ڕه‌ی گووڵاڵه سووره بوون که سێیه‌م به‌رد به‌ر شلکه‌ی ڕانی ڕاستم که‌وت خوێن فیچقه‌ی کرد به‌ر به‌رد و بلۆکی ده‌ستی نزیکترین پیاوی دڵ
ڕه‌قه‌وه لێم ، که‌وت ئه‌و دڵ ره‌قه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی گڵاوی پیس نه‌بێ به خێرایی به‌ردی خوێناوی تێگرتم که دای به ته‌پڵی سه‌رمدا ئیتر خۆم پێ ڕانه‌گیرا و له سه‌ر زه‌وی ته‌خت
که‌وتم ئه‌وه‌نده‌یان به‌رد تێگرتم جێگه‌یه‌کی له‌شم نه‌ما ، خوێن نه‌ڕێژێ خاکی ژێرم هه‌موو سوور بوو ئومێد ده‌که‌م له و
جێیه‌دا ، نه‌مامێکی لێ بنێژرێ که چواره‌م و که ده‌هه‌م و سه‌ده‌م و هه‌زاره‌مین به‌رد له‌شیان خه‌ڵتانی خوێن کردم بۆ دوامین جار هاوارم کرد ، خۆشم ده‌وێ تاکو ئاشقم گوێی لێم بێ تا پێی بڵێم له سه‌ر ئه‌شق و
ئه‌وینی ئه‌وه وام لێ دێ له و ساتانه‌ی که دوا چرکه‌ی ژیانم بوو خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆم نه‌بێ ڕقم له هه‌موو پیاوێک بوو سه‌دای دوا ووشه‌ی ئه‌شقی ئه‌و ( خۆشم ده‌وێیت ) ی ئه‌و نه‌بێت هیچی ترم له بیر
نه‌بوو پێش ئه‌وه‌ی که دڵی بچکۆله و پڕ ئه‌شقم له ووڵاتی جه‌نگه‌ڵستان بۆ دوا جاری خۆی لێ‌بدا هاوارم کرد : هۆ ئاشقه‌که‌م ، خۆشه‌ویستم خێرا بڕۆ خۆت حه‌شار ده تاکو دڵت ، تا هه‌تایه بۆ ئه‌وینی من لێ‌بدا له ووڵاتی جه‌نگه‌ڵستان بۆ یه‌ک نه‌بووین تا هیچ نه‌بێت، له باوه‌شی ئه‌ستێره‌دا ڕۆحی پاکمان به یه‌گ بگا تا له‌وێدا و دوور له ده‌ست و دوور چاوی پیاوی دڵ ڕه‌ق ئه‌وین بکه‌ین تا نه‌رمه ماچ به‌دیاری سه‌رجه‌م شه‌هیدی ڕگای ئه‌شق و ئه‌وین بکه‌ین تا نه‌وه‌یه‌ک درووست بکه‌ین تووند و تیژی به‌رامبه‌ری کچ نه‌ناسن تا چیدی ناحه‌قی نه‌بێ تاکو کچان وا
تێنه‌گه‌ن، بێ که‌سن و زۆر که‌ساسن هۆ کیژانی ووڵاته‌که‌م له هه‌ر کوێ هه‌ن گوێم لێ ده‌گرن ، لێم
تێده‌گه ن ئێستا ڕۆحم له جێ ژوان ، ئه‌وه‌تا له گه‌ڵتانایه تارای سپی بووکێنیشتان پاکی له پاکی
مندایه قه‌ت سڵ مه‌که‌ن له ئه‌وین و خۆشه‌ویستی هاوار بکه‌ن نا بۆ دیلی و ژینی
په‌ستی هۆ پیاوه‌کان : ئه‌وانه‌تان ، که ڕێزی ئافره‌تتان لایه و به ویژدانن هۆ خوشکانم ئه‌وانه‌تان ، پیاوی مه‌ردتان له گه‌ڵدایه و ئه‌ویندارن تاوه‌کو هه‌تا هه‌تایه یادی به‌رد بارانی منتان له بیر نه‌چێت تا ئاسووده
ویژدانتان له‌و ڕۆژه‌دا هاوار بکه‌ن پڕ به دنیا بژی ئه‌وین بژی ئه‌شق نا بۆ ژینی جه‌نگه‌ڵستان ڕۆژ ژمێری ساڵێکی تر ته‌نها ڕۆژی 7 ی نیسان ڕۆژی به‌رد بارانی ئه‌شق له کوردستان بکه‌نه ڕۆژی ئه‌وین و ڕۆژی
ڤالانتینی
کوردان سه‌رنج : کاتێک که ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌م نووسی ، ته‌نها 2 وێنه‌ی فۆتۆغرافی مه‌رگه‌ساتی
خاتوو ( دوعا ) م بینیبوو وه هێشتا فلیمه ڤیدیوییه‌که‌م نه‌بینیبوو.
ڕزگار گوڵه‌باخ
**************************************** ملوانکه‌ی مه‌رگ کام ڕووباره پرچی ڕه‌شی مه‌رگ ، به شانه ی سروه‌ی به‌یانیان دادێنێ کام کازیوه خه‌ونی به‌یان ، له چاوانی نمه‌ی باران ده‌تۆرێنی کام باخچه‌یه عه‌تراوی مه‌رگ به‌سه‌ر شانی هه‌نگی به‌یان ده‌پرژێنێ ئه‌رێ ئه‌وه ، کامه مانگه تریفه‌ی ملوانکه‌ی عاشق ده‌نک ده‌نک ده‌وه‌رێنی کام لوتکه‌یه دڵی خاک توڕه
ده‌کات و به‌رزایشی لێ ده‌ستێنێ هه‌وری ئاسمان خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌کان کانی و چه‌م و جۆگه‌له و گشت ڕووباره‌کان هه‌مووتان ده‌که‌مه شایه‌ت ئێستا له ووڵاته‌که‌ی من ده‌هۆڵی مه‌رگ لێده‌درێ تارای بووکی له‌سه‌ر ڕووی مه‌رگ لاده‌برێ ده‌ستو په‌نجه‌ی بووکی بووکان له بری خه‌نه به‌خوێنی جه‌سته‌ی خووشکه‌که‌ی خه‌نه ده‌کرێ ملوانکه‌ت مه‌رگ به‌گه‌ردنی یه‌ک به
یه‌کی کیژی شاره‌که‌مدا ده‌کرێ به‌ڵێنم بێ نه‌یه‌مه‌وه ، بۆ نێو شایی مه‌رگی کیژان به‌ڵێنم بێ نه‌هی بکه‌م له پیاوه‌تی پیاو سالاران به‌ته‌نها ده‌چمه ناو شارێ که کیژانی ئاوا بڵێن : خۆر له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاستم و مانگیش له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌پم دوو شیلانه‌م به دوو ئه‌ستێره داپۆشم ده‌ست و په‌نجه‌م به خه‌نه‌ی گوڵاڵه سووره خه‌نه بکه‌م تارای سپی ، له پاکێتی کیژی عاشق له‌سه‌ر بکه‌م تا ئه‌وه‌نده‌ی نووزه‌م تیابێ هاوار بکه‌م : ژیان بێ مه‌رگ زۆر هیچه مه‌رگیش بێ مه‌رگی ئاشقان هه‌ر زۆر هیچه
--------------------------------------------------------------------------------------------------
کاروانی
مه‌رگی کچان به‌سر پێرێ نازانم کێ....... !؟ پێرێ .... دوعا 1 دوێنێ.....
شه‌وبۆ
2 ئه‌مڕۆش..... نه‌جات 3 من نازانم ئه‌و قافڵه‌یه که‌ی دوایی دێ و سبه‌ینێ کێ ؟ له‌سه‌ر ئه‌شق و له‌سه‌ر ئه‌وین به‌ره‌و دوا گۆڕستان
ده‌بات له و ده‌ڤه‌ره‌ی که‌وا پێی ده‌ڵێن خۆرهه‌ڵات خۆری ئه‌شق خۆری کچان خۆری ژن و ه‌ی ئافره‌تان نه‌وه‌کو هه‌ر قه‌ت هه‌ڵنایه‌ت ئه‌وه‌تا نێ ، هه‌ر
به‌ره‌و ئاوابوون ده‌ڕوات ئه‌ی پیاوانی جه‌هل و نه‌فام که‌ی تێده‌گه‌ن ؟ ئه‌شق و ئه‌وین ، تاوان نییه که‌ی تێده‌گه‌ن ؟ جه‌سته‌ی کچان بۆ شه‌ق و تێهه‌ڵدان نییه که‌ی تێده‌گه‌ن؟ له‌زه‌تی جنس هه‌ر بۆ ئێوه‌ی پیاوان نییه که‌ی تێده‌گه‌ن؟ بوونی ئافره‌ت له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ر بۆ زه‌وق و هه‌ر بۆ سه‌فای ئێوه
نییه که‌نگێ ، که ئێوه‌ی قین له‌دڵ له مانای ئه‌شق گه‌یشتن که‌نگێ ، ئێوه بێ ترس ، بێ سڵ به‌ره‌و جێ ژوان
ڕۆیشتن که‌نگێ ، ئێوه واتان لێهات که دوای خورافیات نه‌که‌ون که‌نگێ ، ئێوه واتان لێهات دوای به‌د ڕه‌وشتی
نه‌که‌ون ئه‌وسا ئیتر کچانی ده‌ڤه‌ره‌که‌تان ترسیان له کووشتن نامێنێ ده‌سته‌خووشکی دوعا و شه‌وبۆ مێشکیان به به‌رد ناپژێنرێ گواره‌ی گوێیان
ناپسێنرێ ئه‌وسا ئیتر تاقه کیژۆڵه‌که‌ی نه‌جات وه‌سیه‌تنامه که‌ی دایکی خۆی به‌ده‌ستی باپیره‌ی دڵ ڕه‌قی
ئه‌و ، ناسووتێنرێ ئه‌وسا ئیتر تاقه‌کیژۆڵه‌که‌ی نه‌جات ئه‌و ( نه‌جات ) ه‌ی به زیندوویی و له ژێر گڵ‌دا، ڕۆحی ده‌رهات خۆی نووقمی سۆز، نووقمی خۆشه‌ویستی ده‌کات ده‌ستنیشانی ئایینده‌ی خۆی ئه‌و کوڕه‌شی خۆشی
ده‌وێت ، بێ ترس ده‌کات به ته‌نها هه‌ر ئه‌و ساتانه گشت تێده‌گه‌ین خۆری ئه‌وین ئیتر هه‌ڵدێ و بۆ ئاوابوون ، سه‌فه‌ر ناکات به ته‌نها هه‌ر ئه‌و ساتانه گشت تێده‌گه‌ین که سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی سوجده بۆ ئه‌شق سوجده له بۆ ئه‌وین ده‌بات
1 دوع : کیژێکی یه‌زیدی ته‌مه‌ن 17 ساڵان بوو، به به‌رد و بلۆک مێشکیان ته‌قاند. 2 شه‌وبۆ : کیژێکی 18 ساڵانی ناوچه‌ی کۆیه بوو، به فیشه‌ک و به‌رد ڕۆحیان کێشا و گواره و ئاڵتوونه‌کانیان پساند. 3 نه‌جات : کیژێکی دانیشتووی ئێران بوو، باوکی به زیندووی به گڵ دایپۆشی، دوا وه‌سیه‌تی پێش داپۆشینی به گڵ ، بۆ باوکی دڵڕه‌قی ، ئه‌وه‌بووه ، چاودێری ئه‌و کیژه‌ی بکات ، که له‌پاشی جێ ده‌مێنێت
هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه
پارێزراوه بۆ جه‌بار شێخانی |