پیاوێكی هیندی له‌گه‌ڵ كچێكی خۆی ژیانی هاوسه‌ری پێكهێنا
له گووندێكی خۆرهه‌ڵاتی، وڵاتی (هیند)،پیاوێكی ته‌مه‌نی (36ساڵ) ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ كچێكی خۆی پێكهێنا. به پێی هه‌واڵێكی سایتی" mamasaniboys.mihanblog " ،پۆلیسی هیند رایگه‌یاندووه دوای ئاگادار كردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن گوند نشینه‌كانی ناوچه‌ی "به‌نگال"، پۆلیس پیاوێكی (36 ساڵ) به‌ناوی "ئه‌فازدین عه‌لی"، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ژیانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ كچێكی خۆی پێكهێناوه، ده‌ستگیر كرد. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راییدا "ئه‌فازدین عه‌لی" دانی به ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی ناوه و گووتوشییه‌تی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی فه‌رزیاتی دین ئه‌م كاره‌م كردووه و هیچكام له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م به‌م كاره‌م ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌رنه‌بڕیوه و توشی هیچ تاوانێكیش نه‌بوومه و ئێستاش هاوسه‌ره‌كه‌م (كچه‌كه‌ی خۆی) دووگیانه. جێی ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر پیاوێكی دیكه‌ی به‌ره‌گه‌ز هیندی له گه‌ڵ سه‌گێكدا زه‌واجی كردبوو، هۆی ئه‌و كاره‌ی گه‌ڕاندبۆیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌وه‌و پێش دوو سه‌گی به به‌رد كوشتبوو و بۆئه‌وه‌ی له گوناهی خۆی خۆش ببێت ئه‌و كاره‌ی كرد
بۆ ناساندنی خۆت و کۆمپانیاکه‌ت به جیهان و بۆ زیاتر له 10،000 سه‌ردان بۆ چاته‌که‌ت یان ماڵپه‌ره‌که‌ت هه‌ر ئێستا په‌یوه‌ندی بکه به جه‌بار شێخانی .........ریکلام بکه به هه‌رزان
هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه بۆ جه‌بار شێخانی Copyright © 2000-2008 www.Jebar.info All rights reserved