له‌بیرت نه‌جێت ده‌نگ بده به جه‌بار شێخانی ئه‌مرۆش
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق رایگه‌یاند حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌نیازه له‌ماوه‌ی 72 سه‌عاتی دیكه‌دا 32 په‌نابه‌ری كوردی عێراق به‌زۆر بنێرێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان. ده‌شتی جه‌مال سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ هاوڵاتی وتی "وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا 32 په‌نابه‌ری كوردی له‌م رۆژانه‌دا ده‌ستگیركردووه‌و ئێستا گرتوخانه‌كاندان، به‌پێی ئه‌و كارته‌ی پێیان دراوه له‌ماوه‌ی 72 سه‌عات بۆ 20 رۆژی تر به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم". ده‌شتی جه‌مال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه كه‌مپینێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ڕێكخستووه‌و ه‌تی "نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیمان داوه‌ته وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا و حیزبه‌كانی ئه‌و وڵاته ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی بواری مافی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی به‌ریتانیا دروستبكه‌ن ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد ڕابگرێت، هه‌روه‌ها فشار بۆ سه‌ر هێڵی ئاسمانی ئه‌ردنی دروستبكه‌ن تا بلیتی فرۆكه نه‌فرۆشێته به‌ریتانیا بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران". سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كرد فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌كارنه‌هێنێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و پاشگه‌زبێته‌وه له‌و ڕێكه‌وتنانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مۆری كردووه. وتیشی "ئه‌و په‌نابه‌رانه یه‌كێكیان ئه‌وه دووه‌مجاره ده‌نێردرێته‌وه، ژنێكیشی تێدایه كه سكی پڕه‌و خه‌ڵكی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاته و هاوسه‌ری كوڕێكی كورده
هاوڵاتی
بۆ ناساندنی خۆت و کۆمپانیاکه‌ت به جیهان و بۆ زیاتر له 10،000 سه‌ردان بۆ چاته‌که‌ت یان ماڵپه‌ره‌که‌ت هه‌ر ئێستا په‌یوه‌ندی بکه به جه‌بار شێخانی .........ریکلام بکه به هه‌رزان
هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه بۆ جه‌بار شێخانی Copyright © 2000-2008 www.Jebar.info All rights reserved