| ماڵپه‌ری جه‌بار شێخانی به‌رپرس نی یه له ناوه‌رۆکی هیچ بابه‌تێک | |
|
دڵنه‌وایی
بووکی گریاو
شیرینه‌که‌م خه‌مێ مه‌خۆ بۆ ئاواتی نه‌هاته دیم بۆ ڕۆژانی پڕ نه‌هاتی له پاش تۆ
دیم وابزانه فه‌رهادێک بووم ڕه‌نجم کێشا و به‌رم نه‌بوو یا مه‌مێک بووم سه‌فه‌رێکم هاته پێشێ و له‌و سه‌فه‌ره سۆراغێکی سه‌رم نه‌بوو خه‌مێ مه‌خۆ.. چیت کردووه! تۆ بێ خه‌تای، تاکه خه‌تا مێینه‌بووی ئێمه‌ش مێمان یا بۆ ئاگر یا بۆ په‌ته! ته‌ماشاکه پاش چه‌ند زین و شیرینی تر وا هێشتاکه خوێن فڕکانه له جه‌سته‌ی مێ برین له‌دوای برینی تر! ئێره بۆ مێ هه‌روابووه خۆ تۆش شاز نی تا بوێری دڵخوازی خۆت به ڕازی خۆت هه‌ڵبژێری! هیوا سه‌عید
هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه
پارێزراوه بۆ جه‌بار شێخانی |