ئه‌گه‌رچى رۆژى (21/6) رۆژى جیهانى موزیكه‌و له‌زۆریَك له‌وڵاتانى جیهاندا ئاهه‌نگ و چالاكى جودا جودا به‌رِیَوه‌ده‌بریَن و ریَز له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ش ده‌نریَت كه‌ته‌مه‌نى خۆیان به‌دنیاى موزیك و گۆرانى به‌خشیوه‌و ئه‌فراندنیان له‌و بواره‌دا كردووه، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانى دیكه‌ش جگه له‌وه‌ى له‌ورۆژه‌دا كۆنسیَرت و ئاهه‌نگ ده‌گیَرِن، هه‌وڵیشده‌ده‌ن نویَترین كار‌و به‌رهه‌مى خۆیان پیَشكه‌ش بكه‌ن و له‌فیَستیڤالڕ و پرۆگرامه‌كانى تایبه‌ت به‌و رۆژه، كیَبرِكىَ بۆ به‌رهه‌م و هونه‌رمه‌ندى سالڕ بكه‌ن و... هتد. وه‌ك ده‌شزانریَت برِیاره رۆژى (21/6) له‌شاره‌كانى هه‌ریَمى كوردستان-یش چه‌ند چالاكییه‌ك به‌رِیَوه‌ببریَت، به‌ڵام له‌شارى سلیَمانى، جگه له‌و یادكردنه‌وه‌یه‌و جیاواز له‌هه‌ر هه‌وڵیَكى تر، هونه‌رمه‌ند سامان عومه‌رى گۆرانیبیَژ به‌بىَ برِیارى دادگا‌و دادوه‌ر ده‌چیَته زیندانى به‌رِیَوه‌به‌ریَتى چاكسازى گه‌وران له‌سلیَمانى، ناسراو به(معه‌سكه‌ر سه‌لام).! بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و هۆكارى چوونه زیندانه‌كه‌ى، دوالاپه‌رِه سامان عومه‌ر-ى دواند، ئه‌وه‌نده‌ى زانراویشه سامان له‌و چوونه زیندانه‌ى به‌ته‌نها نییه‌و چه‌ند هاورِیَیه‌كى موزیكژه‌نیشى له‌گه‌ڵدایه. له‌سامان-مان پرسى؛ بۆچى به‌تایبه‌ت له‌و رۆژه‌دا ده‌چنه زیندان؟ هۆكاره‌كه‌ى چییه؟ ئایا بۆچى هیچ دادگا‌و دادوه‌ریَك برِیاریان نییه؟ ماوه‌ى ئه‌و زیندانیبوونه چه‌نده؟ سامان-یش وتى: به‌بیَبوونى هیچ برِیاریَك ده‌چمه زیندان و ئه‌مه‌ش برِیارو پیَشنیازیَكى خۆمه، كه‌له‌رۆژى جیهانى موزیكدا، بچمه زیندانى معه‌سكه‌ر سه‌لام. ماوه‌ى زیندانییه‌كه‌شم كه ته‌نها (2) سه‌عات ده‌بیَت، به‌بآ برِیارى دادگا‌و داده‌وه‌ره‌و به‌رِاستى ده‌مه‌ویَت له‌و رۆژه‌داو له‌گه‌لڕ هاورِىَ موزیكژه‌نه‌كانمدا، تاویَك به‌گۆرانى و موزیك له‌گه‌ڵ ئه‌و زیندانیانه‌دا ببه‌ینه سه‌ر كه‌هه‌ریه‌ك به‌هۆكاریَك ئیَستا له‌و جیَگه‌یه‌ن، كه‌بیَگومان ئه‌وانیش باوه‌رِو ئومیَدیان به‌گه‌رِانه‌وه بۆ نیَو ژیانیَكى ئارام و ئاسوده هه‌یه. بۆیه ئومیَد ده‌كه‌م ئه‌و ئاهه‌نگه‌مان له‌زیندانى معه‌سكه‌ر سه‌لام، ببیَته مایه‌ى خۆشحاڵبوونى زیندانییه‌كان. شایانى باسه؛ ئه‌و ئاهه‌نگه له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى رۆشنبیرى ئه‌وروپى؛ په‌یمانگه‌ى كوردى فه‌رِه‌نسى-ه‌وه به‌رِیَوه‌ده‌بریَت. شایانی باسه سامان عومه‌ر ئه‌و ئاهه‌نگه به‌خۆبه‌خش ئه‌نجامده‌دات
له سه‌رقه‌ڵا وه‌رگیراوه
بۆ ناساندنی خۆت و کۆمپانیاکه‌ت به جیهان و بۆ زیاتر له 10،000 سه‌ردان بۆ چاته‌که‌ت یان ماڵپه‌ره‌که‌ت هه‌ر ئێستا په‌یوه‌ندی بکه به جه‌بار شێخانی .........ریکلام بکه به هه‌رزان
هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه بۆ جه‌بار شێخانی Copyright © 2000-2008 www.Jebar.info All rights reserved