چاوپێکوتنێک له‌گه‌ڵ به‌ریکان خان شاعیری لاوی کورد
سازدانی : KchiNL
باریکان کێیه؟ ده‌توانیت ته‌مه‌نی خۆت و خه‌ڵکی کوێیت وه ئێستا سه‌ر قاڵی چیت؟ پێشه‌کی سوپاس و قه‌درزانی ده‌که‌م که وه‌ختی گرانمایه‌تان له پێناو ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌وه‌ی منه دانا. باریکان یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی ک، زۆر تامه‌زرۆی شاد بونه‌وه و بۆنی خاک و نیشتمانه‌که‌ی که پڕ له ڕابردوویه‌کی سووره به ده‌ستی دووژمنان. باریکان ئه‌و که‌سه‌یه که هه‌موو رۆژ و کاته‌کان ده‌ژمێرێت، ئاخۆ که‌ی ئه‌و رۆژه دێت شاد ببمه‌وه به بۆنی نیشتمانه پڕ له جوانی سروشت، پڕ له گوڵ، پڕ له کانی و پڕ له خۆشی و ئه‌ڤین که تا ئه‌مڕۆش هه‌ر ژێر ده‌سته. من باریکان ئیسماعیلی له دایک بووی ساڵی 1988 م به بنه‌چه خه‌ڵکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات بن ده‌ستی ئێران، شاری شنۆم و له کوردستانی باشوور له شاری سۆران چاوم به ژیان هه‌ڵهێناوه و ماوه‌ی 10 ساڵه کوردستانه شیرین و بێنازه‌که‌م به جێ هێشتووه و له ووڵاتی دانیمارک له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌م نیشته‌جێم. بۆ ماوه‌ی 2 مانگه سه‌ر قاڵی تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتای ساڵ له قۆناغی ئاماده‌یم له به‌شی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان واته به‌شی وێژه‌ی یان زمانه‌وانی، پاشان له گه‌ڵ خوێنده‌نه‌که‌م کاریش ده‌که‌م وه‌ک پیشه‌ی هه‌ر خوێندکارێکی دیکه له‌م ووڵاته‌دا. چی جۆره هۆنراوه‌یه‌ک کاری له باریکان کردوه یا چی وای له تۆ کرد که هۆنراوه بنووسیت؟ هه‌ر مرۆڤه و جیهانی خۆی هه‌یه که پڕه له خۆشی و جوانیه وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌و جیهانه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه که کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر هه‌ر یه‌که له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا، ئه‌و کاریگه‌ریه‌ش شێوازی خۆی هه‌یه! گه‌وره‌ترین، پیرۆزترین و جوانترین کاریگه‌ر له سه‌ر من و باوکی خۆشه‌ویستم بووه و هه‌ر چه‌نده باوکم خوێنده‌واری ئه‌وتۆی نیه به‌ڵام ده‌توانم بڵێم به داخه‌وه به هۆی باری ژیانی ئابووری ئه‌و سه‌ر ده‌مه که باوکم تییدا ژیاوه نه‌یتوانی بخوێنێت، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم که باوکم توانا و به‌هره‌یه‌کی باشی هه‌یه له هۆنراوه و نوسیندا که له که‌م که‌س به‌دی ده‌کرێت، به تایبه‌ت هۆنراوه‌ی کلاسیکی که زیاتر گرنگی ده‌دات به کێش و قافیه واته (صدر و عجز) . به هۆی نوسینی هۆنراوه‌کانی باوکم من له گه‌ڵ دنیای هۆنراوه و وێژه‌دا په‌روه‌رده بووم. به‌ڵام به دڵنیایه‌وه نامۆیی و دوور له نیشتمانه زێده خۆشه‌ویسته‌که‌م به‌شێکی گه‌وره‌یه که کاری کردۆته سه‌ر ژیانی رۆژانه‌شم بێجگه له‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌که‌شی له هۆنراوه‌کانمدا به دی ده‌کرێت. چۆن پێناسه‌ی هۆنراوه ده‌که‌یت و بۆ کێ هۆنراوه ده‌نوسیت؟ تا ئێستا زانایان و نووسه‌ران پێناسه‌یه‌کی تایبه‌تیان بۆ هۆنراوه نیه به‌ڵام هۆنراوه لای من جیهانێکه له ژێر ده‌ریایه‌کدایه، که هیچ مه‌له‌وانێک ناتوانێت بچێته قووڵای ئه‌و ده‌ریا و نهێنیه‌کانی جیهانی هۆنراوه بدرکێنێت. ئه‌و جیهانه پڕ له بۆنی گوڵه که په‌پووله‌ش دڵی نایه‌ت بۆ ته‌نها چرکه‌یه‌ک له بۆنی ئه‌و گوڵانه دوور بێت. جیهانێکه پڕله هه‌ست و ئاوات و نهێنیه‌کانی جیهانێکی تره، که له سه‌ر په‌ڕه کاغه‌زێک کۆ ده‌بێته‌وه و هه‌ندێک جار فرمێسک‌مان پێ ده‌بارێنێت هه‌ندێک جار خه‌نده ده‌که‌وێته سه‌ر لێوانمان، به‌ڵام هه‌ندێک جاریش سه‌رمان ده‌سووڕمێنێت چون ئه‌وه‌نده قووڵه که هه‌ر گیز ناتوانین بناغه‌که‌ی بدۆزینه‌وه! هۆنراوه‌کانم بۆ که‌سێکی دیاری کراونانوسم، هۆنراوه‌کانم چه‌ند دڵۆپه فرمێسکه که تینوویه‌تی ناخی دڵمی پێ ده‌شکێنم. ئایا پێت وا نیه زمانی هۆنراوه سه‌خته به تایبه‌ت بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی که له منداڵیه‌وه له ئه‌وروپا نیشته‌جێ بوون؟ بێگوومان سه‌خته زۆریش سه‌خته! زمانی هۆنراوه زمانی بولبوله کانی ئه‌م سه‌ر گه‌ردوونه‌یه که ده‌بێت دانیشی به خامه‌ی ره‌نگین و به مه‌ستی دڵ و ده‌روونێکی پڕ کراوه هێدی هێدی په‌یامی ئه‌و جیهانه تۆمار بکه‌ی. ده‌توانم بڵێم نوسینی هۆنراوه وه‌کو هه‌موو کاره هونه‌ریه‌کانی تره. وه بۆ هه‌ر کار کردنێک پێویسته زانستێکی باشت هه‌بێت تاکو له کاره‌کانت سه‌رکه‌توو تر بیت. بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هره‌ی هۆنراوه‌یه‌ان هه‌یه که له ئه‌وروپا گه‌وره بوونه سه‌خت تره له‌وه‌ی بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له کوردستان ژیان به سه‌ر ده‌بات. که‌سێک که هۆنراوه ده‌هۆنێته‌وه پێویسته ووشه‌ی زۆر بزانێت و واتای ووشه‌کانیش تا بتوانێت شاره‌زای په‌یدا بکات له سه‌ر رێزمانی کوردی ! ئه‌وه ئه‌رکه که ده‌که‌وێته سه‌ر شانی نووسه‌ری هۆنراوه. من له کوردستان خوێندومه ، ئه‌و خوێندنه‌ش بناخه‌یه‌ک بوو که من ته‌نها به رێژه یه‌کی که‌م نوسین و خوێندن فێر بم به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که ئاره‌زووی هۆناروه نوسینم هه‌یه، ده‌بێت په‌ره‌ش بده‌م به خوێندنه‌وه‌ی زمانی کوردی زیاتر بچمه ناو رێزمانی کوردی و پاشان کاتێکی باشم بۆ خۆم داناوه که زیاتر په‌ڕتووکی کوردی و ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان بخوێنمه‌وه و هه‌ر ووشه‌یه‌کیش که واتاکه‌یم نه‌زانی له فه‌رهه‌نگدا ده‌یدۆزمه‌وه یان پرسیار له باوکم یان که‌سانی دیکه‌ی هاورێم ده‌که‌م. چۆن ڕۆڵی ئافره‌تان ده‌بینیت له هۆنراوه تا چه‌ند پێت وایه سه‌رکه‌وتوون؟ زۆر خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم که خاتوونانی کورد جیهانێکی پڕ ئازادی و ئه‌ڤین و سروشتیان پێکهێناوه، که جێگای هه‌زاران گووڵی جۆراو جۆر و بۆن خۆشی تێدایه. خاتوونه شاعیره‌کان زۆر سه‌رکه‌وتوو ده‌بینم وه جێگای خۆشحاڵی یه بۆ منی کچه کوردێک که بتوانم ببم به یه‌کێک له‌و که‌سانه. به ڕاستی چه‌ند خاتونێک هه‌یه که زۆر زۆر رێز و خۆشه‌ویستیم بۆیان هه‌یه وه زۆر به سه‌رکه‌وتوویان ده‌بینم. به تایبه‌تی خاتوو که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د که به راستی زۆر سه‌رکه‌وتووه، زۆریش هۆنراوه‌کانیم لا خۆشه‌ویستن. خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم که به ڕاستی خاتوونی سه‌رکه‌وتوومان هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش‌دا که له بواری خامه ره‌نگینی و هۆنینه‌وه‌ی هۆنروه‌دا سه‌رکه‌وتوون له‌و به رێزانه خاتوو سارا عومه‌ره. تا ئێستا هۆنراوه‌ی گۆرانیت نوسیوه؟ گۆرانی تا ئه‌مڕۆش به‌شێکه وه به‌شێک بووه له ژیانی من. گۆرانی بۆته خه‌مڕه‌وێنی خه‌مه‌کانم هاوڕێی ژیانم. من به نوسینی هۆنراوه‌ی گۆرانیه‌وه ده‌ستم کرده نوسینی هۆنراوه، ئه‌مڕۆش گۆرانی و هۆنراوه بونه‌ته هاوڕێی ژیانم و خه‌م ڕه‌وێنی شه‌وان و ڕۆژانی منن. وه‌ک هۆنراوه نوسێک چۆن پێناسه‌ی شێعر ده‌که‌یت؟ ووشه‌ی شێعر ووشه‌یه‌کی عه‌ره‌بیه، که به کوردی ده‌بێته هۆنراوه یان هه‌ڵبه‌ست. له پرسیاری سێهه‌مدا وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه. باریکان ده‌یه‌وێت له دووا ڕۆژداببێته چی؟ خۆزگه زانیبام داهاتووی ڕۆژگار، چیم به سه‌ر دێنێت تا منیش به جوانترین هۆنراوه و به جوانترین چه‌پکه گووڵی چیا به‌رزه‌کانی کوردستان پێشوازیم لێی کردبا....... من وه‌کو هه‌ر تاکێک و لاوێکی ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ئاوات و ئارمانجم هه‌یه،من یه‌که‌م ئارمانجم که به گرنگی بزانم له ژیانمدا ئه‌و خوێندنه‌که‌مه بۆیه بۆ به‌رنامه‌ی ساڵی داهاتووم به‌رده‌وام ببم له زانکۆ به‌شی کۆمه‌ڵناسی وه هه‌روه‌ها وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد که حه‌زم له کاری هونه‌ریه، هیوادارم کاری هونه‌ریش ده‌ست پێبکه‌م له داهاتوودا و به‌رده‌وام ببم له ئه‌و به‌هره‌یه‌ش که هه‌مه و دڵ ده‌روونمی پڕ کردوه له خۆشه‌ویستی بۆ مرۆڤ و خاک و نه‌ته‌وه‌که‌م ئه‌ویش هۆنراوه نوسینه. جگه له نوسینه کوردیه‌کانم من به زمانی دانیمارکیش هۆنراوه ده‌نوسم که مامۆستاکانی ئاماده‌یی زۆر لێم ڕازیی بونه و داوایان لێکردووم که کۆڵ نه‌ده‌م. به دڵنیایه‌وه منیش په‌ره ده‌ده‌م به هه‌ردووک لاوه له دواڕۆژیشدا.. دوا وته‌ت چی یه؟ له کۆتایدا ده‌ڵێم زۆر سوپاسی ماندو بوونتان ده‌که‌م وه سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه ده‌که‌م که هۆنراوه‌کانمیان خوێندۆته‌وه، وه له ڕێگه‌ی ئه‌و چاو پێکه‌وتنه‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه ده‌که‌م، ده‌ست خۆشیان لێم کردوه هیوام کاتێکی خۆشه بۆ هه‌موو خوێنه‌ران. جارێکی‌تر، منیش هیوای سه‌رکه‌وتن بو ئێوه و ماڵپه‌ڕه‌که‌تان ده‌خوازم، ده‌سته ڕنگینه‌کانتان به گه‌رمی ده‌وشارم و هیوای سه‌ربه‌رزی و پێشکه‌وتن بۆتان ده‌خوازم.
بۆ ناساندنی خۆت و کۆمپانیاکه‌ت به جیهان و بۆ زیاتر له 10،000 سه‌ردان بۆ چاته‌که‌ت یان ماڵپه‌ره‌که‌ت هه‌ر ئێستا په‌یوه‌ندی بکه به جه‌بار شێخانی .........ریکلام بکه به هه‌رزان
هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه بۆ جه‌بار شێخانی Copyright © 2000-2008 www.Jebar.info All rights reserved