فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی-سوید الاتحاد العام للاجئین العراقیین-سوید INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-SWEDEN که‌مپین بۆ درێژکردنه‌وه‌ی مۆڵتی مانه‌وه بۆ 1400 په‌نابه‌ری کورد له سوید. وه‌ک لای هه‌مووان ئاشکرایه که مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری وه به تایبه‌تی په‌نابه‌رانی کورد له سوید ڕۆژانه جێگای پرسیار و مشتوو مڕه. ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌ران ڕوو له خراپیه له‌م ووڵاته‌دا.. گرنگ ترین کارێک که ئێمه گرتومانه‌ت ئه‌ستۆ که‌م کردنه‌وه ناهه‌مواریه له سه‌ر ژیان و گوزه‌ران و وه‌رگرتنی مافی مانه‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران. له‌م پێناوه‌دا فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران له درێژه‌ی کار و چالاکیه‌کانی له سوید بانگه‌وازی هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌ران ده‌کات که ناسراون به 1400 په‌نابه‌ر که ئیقامه‌ی یه‌ک ساڵیان هه‌بوه و بۆیان تازه نه‌کراوه‌ته‌وه تکایه له زوترین کاتدا په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوا‌نی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران بگرن تا خۆیان ناونوس بکه‌ن بۆ ئه‌وه له نزیکترن کاتدا به ناو و ئیمزای هه‌موویانه‌وه درێژه به کاره‌کانی ئه‌م ده‌وره‌یه بده‌ین. گرنگی په‌یوه‌ست بوونی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌م کاره بریتیه له چالاک‌تر کردنی هه‌نگاوه‌کانی ئێمه، به دڵنیاوه په‌نابه‌ران تاکه داینه‌مۆی به‌گڕکه‌ووتنی ئه‌م که‌مپینه‌ن بۆیه گرنگه که چیتر په‌نابه‌ران که‌مته‌رخه‌می نه‌کن وئه‌م بانگه‌وازه وه‌ک تاکه ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌یان ته‌ماشا بکه‌ن. به هیوای سه‌رکه‌و‌تن. به‌رپرسی که‌مپین ئاسۆ بارام تکایه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه بگرن یان ناوی سیانی و ژماره‌ی که‌یسه‌کاتان بنێرن بۆ ئه‌م ئیمه‌یله. ئاسۆ بارام 0736140468 هه‌ژار ئیسماعیل 0739382755 Baban-osman@hotmail.com ئیمه‌یڵ / فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی / سوید 15/6/ 2008 I.F.R.. Baban Osman Tel:+ 46 (0) 704 53 22 70 ifr.sverige94@gmail.com o.n.802413-8961 BankGirot : 247-8220 Besöksadress Frihetsvägen 45 Jakobsberg
بۆ ناساندنی خۆت و کۆمپانیاکه‌ت به جیهان و بۆ زیاتر له 10،000 سه‌ردان بۆ چاته‌که‌ت یان ماڵپه‌ره‌که‌ت هه‌ر ئێستا په‌یوه‌ندی بکه به جه‌بار شێخانی .........ریکلام بکه به هه‌رزان
هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه بۆ جه‌بار شێخانی Copyright © 2000-2008 www.Jebar.info All rights reserved