عه‌زیز وه‌یسی له نێوان به‌رداشی درۆی ناڕه‌وای ڕاگه‌یاندنه‌کاندا!! تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی جه‌بار شێخانی!! ماوه‌یه‌که ده‌نگۆیه‌ک هه‌یه ده‌ڵێن گوایه که‌ڵه‌هونه‌رمه‌ندی گه‌له‌که‌مان عه‌زیز وه‌یسی له ڕۆژی 06/06/2008 له لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه گیراوه و ده‌ست به‌سه‌ره، ماڵپه‌ڕی جه‌بار شێخانی به پێویستی زانی زانیاری ته‌واو له ده‌می په‌یامنێرمان له سوید{ کوڕی کانی عاشقان} نه‌وه بزانێت، شایانی باسه ناوبراو هاوکاری سه‌فه‌ره‌که‌ی و هاوکاری ڕاگه‌یاندنه‌کانی هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسی یه بۆ ئاگاداریتان، له وه‌ڵامی پرسیارێکماندا ماڵپه‌ڕی شێخانی به کوڕی کانی مان وت:- ئایا ئه‌م ده‌نگۆیه هه‌تا چه‌ند ڕاستی و دروسی هه‌یه؟ کانی عاشقان وتی:- پێم سه‌یره ماڵپه‌ڕه‌کان هه‌ست به مه‌سولیات ناکه‌ن و له خۆیانه‌وه تۆمه‌ت و بوختان ئه‌که‌ن، من ڕۆژی 29/05/2008 کاتێک له‌گه‌ل به‌ڕێز دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح بووم له ستۆکهۆڵم! هه‌مان کات کاک دارا خاوه‌نی ڕێستۆراندی دیدار به ته‌له‌فۆن به منی وتی ئه‌وا کاک عه‌زیز گه‌یشته ستۆکهۆڵم، ده‌ست به جێ له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ کاک دکتۆر به‌رهه‌م خێرا ئه‌و که‌ش و هه‌وای سیاسه‌ته‌م به‌جێهێشت و خێرا خۆمم گه‌یانده لای کاک عه‌زیز وه‌یسی و هاوکاره‌کانی، له‌و کاته‌وه من به هه‌مووشێوه‌یه‌ک له‌ته‌ک کاک عه‌زیزم و ئاگاداری هه‌موو شته‌کانی ئه‌وم، جا بۆیه پێتان ڕائه‌گه‌یه‌نم ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دووره له ڕاستی یه‌وه، له‌وه‌ڵامی پرسیارێکی تری ماڵپه‌ڕی جه‌بار شێخانی پێمان وتت ئایا چۆن ئه‌و ماڵپه‌ڕانه یان ئه‌و خه‌ڵکانه له خۆیانه‌وه هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی نا ڕاست بڵاو ئه‌که‌نه‌وه؟ کوڕی کانی وتی:- ڕاستی مه‌سه‌له‌که لێره‌دا ویژدانه، ئه‌گه‌ر ویژدان حاکمان بێت؟؟ ئه‌وا هه‌میشه ڕاستی یه‌کان ده‌ڵێن نه‌ک پڕوپاگنده‌ی نادروست، پاشان لێمان پرسی ئایا هه‌ڵوێستی که‌ڵه‌هونه‌رمه‌ندی گه‌له‌که‌مان عه‌زیز وه‌یسی چی یه له‌م باره‌یه‌وه، کانی عاشقان وتی:- من به‌ناوی ئه‌وه‌وه پێتان ده‌ڵێم هه‌رگیز نه‌ک ئه‌و بوختانه و بگره سه‌دان و هه‌زارانی تری وه‌ک هه‌واڵی نادروست بڵاو بکه‌نه‌وه ئه‌وا{ وه‌یسی} به‌رده‌وامه له‌کاره‌کانی خۆیدا و هیچ باکی به‌و مه‌سه‌لانه نی یه، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی کاک عه‌زیز:- من ده‌ڵێم وه‌یسی ئێستا و هه‌تا مانگی { 9 } مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی هه‌یه له سوید و ده‌وڵه‌ته‌کانی بازاڕی هاوبه‌شی ئه‌وروپا ته‌نانه‌ت به نه‌رویجیشه‌وه به‌ده‌ر و له ته‌واوی دونیادا ئێستا ئه‌و وه‌ک که‌سێکی ئه‌وروپی ئه‌توانێت سکاڵا نامه ئاراسته‌ی پۆلیس بکات که بوختانی بۆ کراوه، داواکاری تۆماربکات، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ماڵپه‌ڕه داده‌خرێت، خاوه‌نه‌که‌ی سزای یاسایی وه‌رده‌گرێت، پاشانیش سوکایه‌تی به ئاسایشی هه‌ولێریشی کردوه به‌ناوی ئه‌وانه ئه‌و قسه‌یه‌ی کردوه که گوایه ئه‌وان ده‌ستگیران کردوه، ئاسایشی هه‌ولێریش ئه‌توانن پارێزه‌ر بگرن و شکاتی لێبکه‌ن، دواوته‌ی کوڕی کانی عاشقان بۆ ماڵپه‌ڕی جه‌بار شێخانی وتی:- تکایه تکایه با له‌خۆمه‌وه ده‌ستپێبکه‌م، ئه‌گه‌ر قینه‌به‌رایه‌تیمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به هه‌رکه‌سێک؟ با به‌ناوی پارت و رێکخراو که‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی خۆمانه‌وه تفه‌نگ به تاریکه شه‌وه‌وه نه‌نێین، با ویژدانمان له‌سه‌روو هه‌مووشتێکه‌وه بێت، ڕه‌وه‌ندی کورد له وڵاتی نه‌رویژ و دانیمارک و ئه‌ڵمانیا و هۆڵندا و سوید و فینلاد ئاگادار ئه‌که‌مه‌وه عه‌زیز وه‌یسی به‌رده‌وام سه‌ردانتان ئه‌کات و له ڕێگای ڕێستۆرانت دیداره‌وه ئاهه‌نگی جوانتان بۆ ڕێک ده‌خات، شایانی باسه هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابووردووه‌دا دوو ڤیدیۆ کلیپی ئه‌نجام داوه و ستاڤی کوردسات له سوید بانگێشتیان کردوه و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی بۆ ئه‌که‌ن، ئه‌و کاته زیاتر دڵنیان که ئه‌و هه‌واڵه هه‌ر زۆر درۆیه، له کۆتایدا به‌ناوی ماڵپه‌ڕی جه‌بار شێخانی زۆر سوپاسی په‌یامنێرمان{ کوڕی کانی عاشقان} له سوید ئه‌که‌ین سوپاس بۆ هاوکاری کردنی که‌ڵه‌هونه‌رمه‌ندی کورد کاک عه‌زیز وه‌سی له ڕوی ڕاگه‌یاندنه‌وه، سوپاس بۆ خوێنه‌ره‌کانمان، هه‌ر شاد بن
بۆ ناساندنی خۆت و کۆمپانیاکه‌ت به جیهان و بۆ زیاتر له 10،000 سه‌ردان بۆ چاته‌که‌ت یان ماڵپه‌ره‌که‌ت هه‌ر ئێستا په‌یوه‌ندی بکه به جه‌بار شێخانی .........ریکلام بکه به هه‌رزان
هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه بۆ جه‌بار شێخانی Copyright © 2000-2008 www.Jebar.info All rights reserved