خالیدڕانیه‌یی – هۆله‌ندا 2008-05-25 گه‌ر هه‌موو که‌س له‌به‌ر باری ئابوری ڕوی له هانده‌ران کردبێت ئه‌وه ( علی مه‌مه‌ند) که خه‌ڵکی پشده‌ره به پێچه وانه‌وه‌بووه، به‌ڵكو كاكه علی مه‌مه‌ند بۆچاره‌سه‌ركردنی چه‌ند منداڵێكی كه هه‌ر له‌زكماكه‌وه بێبه‌ش بوونه له قسه‌كردن و بیستن له‌ساڵی 1996 ڕوو له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كات تا چاره‌سه‌ریان بكات، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وولاَتی هۆڵه‌نداوه مافی په‌نابه‌رییه‌تی وه‌رده‌گرێت ئه‌وه‌ی بۆ مه‌یسه‌ر ده‌بێت كه ماڵ و منداڵه‌كانی بباته ده‌ره‌وه و هه‌ربه‌و هیوایه تا چاره‌سه‌ری منداڵه‌كانی بكات،دواتر خۆش به‌ختانه له‌م وڵاته‌دا به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك وه‌ك هه‌ر منداڵێكی دیكه منداڵه‌كانی علی مه‌مه‌ندیش ده‌ست ده‌كه‌ن به خوێندن و به‌رده‌وام ده‌بن، تا به‌وه ده‌گات یه‌كێك له‌كچه‌كانی به ناوی خاتوو( کوێستان)کوڕێکی هۆله‌ندی ده‌ناسێت به‌ناوی( هینری) كه‌ئه‌ویش هه‌مانگرفتی ئه‌وی‌هه‌یه، دوای په‌یوه‌ندیه‌کی پاکوو بێ گه‌رد له‌نێوان هه‌ردوو لادا ( هینری) که‌لتوری کورده‌واری سه‌رنجی ڕده‌كێشێت وده‌چێته خوازبێنی خاتوو( کوێستان) كاكه علی باوکی کوێستانیش وه‌ک باوکێکی نموونه‌یی و به‌دڵێکی فراوانه‌وه په‌یوه‌ندیه‌که‌ی نێوانیان پیرۆزده‌كات وبه خۆش حاڵیه‌وه ڕێگای هاوسوربوونیان ئاسان ده‌كات و خاتوو( کوێستان ) پێشکه‌شی ( هینری)ده‌كات، هینریش به‌هه‌مان شێوه‌ی كه‌لتوری كورده‌واری و وه‌ك هه‌ر کوڕه کوردێك هه‌ستا به نیشانه‌کردن و زێڕوو جل کردن بۆ( کوێستان خان)، به ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه بوو دڵسۆزی كاك عه‌لی باوكی خاتوو (كوێستان ) بوو بۆ منداڵاکانی كه له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی هه‌ستا به‌گێڕانی ئاهه‌نگێکی شایسته بۆ( کوێستان خا ن و هینری) به به‌شداری چه‌ندان گۆرانی بێژانی کورد له‌وانه کاک نه‌ورۆز و دیار وه‌هبی ئاهه‌نگه‌که ڕازیه‌وه
بۆ ناساندنی خۆت و کۆمپانیاکه‌ت به جیهان و بۆ زیاتر له 10،000 سه‌ردان بۆ چاته‌که‌ت یان ماڵپه‌ره‌که‌ت هه‌ر ئێستا په‌یوه‌ندی بکه به جه‌بار شێخانی .........ریکلام بکه به هه‌رزان
هه‌موو مافه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه بۆ جه‌بار شێخانی Copyright © 2000-2008 www.Jebar.info All rights reserved